تەندروستی
له‌م وه‌رزه‌دا خۆپاراستن له‌له‌وزه‌تێنه‌كان
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
هه‌وكردنى له‌وزه‌تێن له‌م وه‌رزه‌دا گرفتێكى باوه‌ ، زۆر كه‌س به‌ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن ، دیاره‌ توش بوونمان به‌م هه‌وكردنه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رما بوون و هه‌ڵامه‌ت و ته‌نینه‌وه‌ى ڤایرۆس و به‌كتریا كه‌خۆیان لكاندووه‌ به‌ قوڕگمانه‌وه‌ ، یه‌كێك له‌ نیشانه‌كانى ئازارى قورگه‌ و ناتوانیت به‌ئاسانى خۆراك قووت بدەیت.
له‌ خواره‌وه‌ باس لە نیشانه‌كانى خۆپاراستن ده‌كه‌ین  :-

هه‌ست كردن به‌ئازارى قوورگ .
به‌زه‌حمه‌ت قسه‌كردن  و قووت دانى خۆراك .
هه‌وكردن و ئاوسانى قورگ و بۆرى هه‌ناسه‌ .
ئاوسانى له‌وزه‌تێنه‌كان.
ده‌ركه‌وتنى په‌ڵه‌ى سپى له‌سه‌ر له‌وزه‌تێنه‌كان.
چۆن پارێزگارى له‌خۆت ده‌كه‌یت ؟
پێویسته‌ دواى هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ت له‌ سه‌رئاو ، ده‌سته‌كانت جوان بشۆیت ، چونكه‌ به‌كتریاى پیس به‌ده‌سته‌كانته‌وه‌ ده‌لكێت.
سه‌ووزه‌ و میوه‌ جوان بشۆرێته‌وه‌ .
ئه‌گه‌ر توشى هه‌ڵامه‌ت و ئه‌نفلۆنزا بویت ، پێویسته‌ زوو چاره‌سه‌ر وه‌ربگریت تا لێت پیس نه‌كات .
هه‌رگیز له‌و كه‌سانه‌ نزیك مه‌كه‌وه‌ره‌وه‌ كه‌ توش بووى ئه‌م گرفته‌ن ، چونكه‌ به‌ئاسانى ده‌گوێزرێته‌وه‌.
به‌رده‌وام ئاو له‌ ده‌مت ڕابده‌ بۆ پاك بوونه‌وه‌ى به‌كتریاكانى ناوى.
توشى بوونت به‌هه‌وكردنى له‌وزه‌تێن ، ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانى پزیشك بكه‌ و بۆ چاره‌سه‌ر وه‌رگرتن و خواردنه‌وه‌ى گه‌رم له‌م باره‌دا زۆر گرنگه‌ .
337 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/13/2018 12:10:38 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ