هەمەڕەنگ
له‌م وه‌رزه‌دا پێست پێویستى به‌ زه‌یتى زه‌یتونه‌
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
به‌گشتى پێست له‌م وه‌رزه‌دا توشى وشك بوونه‌وه‌ و سوور بوونه‌وه‌ و خووران ده‌بێت ، شاره‌زایان پێیان وایه‌ "زه‌یتى زه‌یتون" باشترین ڕۆنه‌ كه‌ پێستى پێ چه‌وور بكرێت ، چونكه‌ ئه‌و ماددانه‌ى تێدایه‌ كه‌ دژى شێرپه‌نجه‌ى پێستن و سوودێكى زۆر  به‌ پێسته‌كه‌ت  ده‌گه‌یه‌نێت.
زه‌یتى زه‌یتون له‌م وه‌رزه‌دا بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ به‌كاربهێنه‌ :-
ڕۆژانه‌ ده‌توانى ژێر چاوه‌كانتى پێ چه‌وور بكه‌ى تا چرچ نه‌بن ، چونكه‌ مادده‌ى "بولیفینولیك" ی تێدایه‌ كه‌ پێست نه‌رم و جوان ده‌كات.
ده‌توانى ڕۆژانه‌ هه‌موو لەشتی پێ چه‌وور بكه‌ى ، چونكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین "ئه‌ى و ئى" كه‌یارمه‌تى شێدار هێشتنه‌وه‌ى پێسته‌كه‌ ده‌دات.
ده‌توانى بۆ پاك بوونه‌وه‌ى ڕووخسارت له‌ "ماكیاژ" شوێنەوارەکانی ئه‌م زه‌یته‌ بخه‌ره‌ سه‌ر پارچه‌یه‌ك لۆكه‌و پێى پاك بكه‌ره‌وه‌.
دانانى زه‌یتى زه‌یتون له‌سه‌ر پێست ، هۆكارێكه‌ بۆ پاك بوونه‌وه‌ى پێست له‌ هه‌وكردن و به‌كتریا.
ڕێگرى ده‌كات له‌ زیانه‌كانى لێدانى  تیشكى خۆر.
1033 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/13/2018 12:09:37 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ