هەواڵ
24 ملیۆن دەنگدەر مافی بەشداریكردنی دەنگدانی هەیە
ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژادنەكانی عێراق ڕایگه‌یاندوه‌، ئامادەسازیەكانیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان لە قۆناغی كۆتاییدایە و24 ملیۆن دەنگدەریش لە عێراقدامافی بەشداریكردنی دەنگدانی هەیە.
جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژادنەكانی عێراق (رزگار حەمە محێدین) ڕأگەیاندووە: وەك كۆمسیۆن ئامادەكارییەكانمان بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق دەستپێكردووە ، تا ئێستا 205 قەوارەی سیاسی ناوی خۆی تۆماركردووە بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردن.
هه‌روه‌هائاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌له‌ هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا، 24 ملیۆن دەنگدەر لە عێراقدا مافی بەشداریكردنی دەنگدانی هەیە، لەو ژمارەیەش نزیكەی سێ‌ ملیۆن و 700 كەسیان یەكەمجارە بەشداری دەنگدان دەكەن.
ناوبراوڕاشیگه‌یاندوه‌، ئامادەكاری تەواویان كردووە بۆ ئەوەی پڕۆسەكە لە تەواوی ناوچە جیاجیاكانی عێراقدا بەڕێوە بچێت، بۆ ئاوارەكانیش كە لە هەرێمی كوردستانن ناوەندی دەنگدان و رێوشوێنی تایبەتیان بۆ دابین دەكەن تا مافی دەنگدانیان لەدەست نەچێت.
87 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/13/2018 10:32:50 AM
زیاتر ...