هەواڵ
پاپا سوپاسی حكومەت وخەڵكی هەرێم ده‌كات
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێم . دوای سەردانیكردنی بۆ ئیتاڵیا سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پاپای ڤاتیكان كۆبوویەوەو هیوای خواستووە پاپا پێگەو ڕۆڵی خۆی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێر – بەغدا بگێڕێت.
لە ڤاتیكان (نێچیرڤان بارزانی) لەگەڵ پاپای ڤاتیكان كۆبۆتەوە.پاپا هیوای خواستووە، ئەو پێكەوە ژیان و ئاشتی و تەباییەی لە هەرێمی كوردستان هەیە بۆ هەمیشە بەردەوام بێت، هەموو كێشەو گرفتەكان لە ڕێگەی دیالۆگ و ئاشتی و لێك گەیشتنەوە چارەسەر بكرێن.
هه‌روه‌ها پاپا سوپاسی حكومەت و خەڵكی هەرێمی كوردستانی كردووە بۆ میواندارییان لە ئاوارەكان بەگشتی و بەتایبەتی كریستیانەكان كە لە ئەنجامی شەڕی گروپە چەكدارەكانی داعش و ڕووداوەكانی دواتر ئاوارەی هەرێمی كوردستان بوون.
 (نێچیرڤان بارزانی) هیوای خواستووە پاپا پێگەو ڕۆڵی خۆی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێر – بەغدا بگێڕێت، حكومەتی هەرێمی كوردستان وێڕای دۆخە سەختەكەی، بەڵام دەرگاو دڵی كراوە بووە بۆ پێشوازیكردن لە ئاوارەكان و هەوڵی جددیشی داوە كە كریستیانەكان تاكو بگەڕێنەوە شوێنەكانیان و لەگەڵ كەنیسەكان لە هەرێمی كوردستان هەوڵیان داوە كۆمەڵگەی كریستیان وڵات جێنەهێڵن.
194 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/13/2018 10:31:27 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ