هەواڵ
وه‌فدێكی حکومه‌تی هه‌رێم بەرەو بەغدا بەڕێدەکەوێت
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
وه‌فدێكی حکومه‌تی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراق کۆدەبێتەوە.
به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌كان سبه‌ێنێ شەممە 13-1-2018 وه‌فدێكی حکومه‌تی هه‌رێم ،لە هەولێرەوە بەرەو بەغدا بەڕێدەکەوێت و لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراق و چەند وەزیر و بەرپرسێکی دیکە کۆدەبێتەوە.
هه‌ربه‌ گوێره‌ی زانیاریه‌كان کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان سەرۆکایەتی وه‌فده‌كه‌دەکات و تاوتوێی کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەولێروسلێمانی و بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەکان دەکات.
199 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/12/2018 10:09:35 PM
زیاتر ...