هەواڵ
ڕێگری له‌ وه‌زیری به‌رگری به‌لجیكا كرا بێته‌ هه‌رێمه‌وه‌
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ

به‌ ووته‌ی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ، وه‌زیری به‌رگری به‌لجیكا ویستوویه‌تی‌ سه‌ردانی هه‌ولێر بكات، به‌ڵام له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ به‌غداوه‌ ڕێگه‌ی پێنه‌دراوه‌.
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا (دلاوه‌ر ئاژگه‌یی) ئاشكرایكردوه‌، سیڤن ڤانده‌پۆت وه‌زیری به‌رگری به‌لجیكا به‌نیازبووه‌ سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكات، به‌مه‌به‌ستی‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی به‌لجیكا، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق ڕێگه‌ی پێنه‌داوه‌ سه‌ردانه‌كه‌ ئه‌نجام بدات و ناوبراویش سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندۆه‌ته‌وه‌.
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا وتیشی دوای ئه‌و ڕێگرییكردنه‌ حكومه‌تی به‌لجیكا نیگه‌ران بووه‌و هه‌نگاوێكی‌ قورسی دیبلۆماسی به‌كارهێناوه‌و، باڵیۆزی عێراقی بانگهێشتی‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كردووه‌ تاڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌وباره‌وه‌ بدات.
ناوبراوده‌شڵێت، له‌ئێستادا ئه‌و ڕێگریكردنه‌ی به‌غدا له‌وه‌زیری به‌رگریی به‌لجیكا كاردانه‌وه‌ی زۆری له‌میدیای ئه‌و وڵاته‌دا به‌دوای خۆیدا هێناوه‌، پێشتریش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ویستی سه‌ردانی هه‌ولێر بكات به‌ڵام به‌غدا ڕێگه‌ی‌ پێنه‌دا.

211 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/12/2018 9:48:22 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ