هەواڵ
پۆلیس ئەو دوو کەسەی دەستگیرکرد کە ئەمشەو لە ڕانیە بە هۆی تەقەکردنەوە پشێوی و نائارامیان نایەوە
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ



ئێوارەی ئەمڕۆ هه‌ینی 12 ی کانونی دووەم 2018 کاتژمێر ( 7:35 ) لە ناو بازاڕی قەزای ڕانیە دوو کەس بەچەکی جۆری کڵاشیکۆف تەقەیەکی زۆریان کرد بەو هۆیەوە پشێوی ترس و دڵە ڕاوکێ ی زۆر لە نێو هاوڵاتیان بڵاو بۆوە لە کەمترین  ماوەدا پۆلیس تەقەکەرەکانی دەستگیر کرد .

شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین تایبەت بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " ئەمرۆ هه‌ینی کاتژمێر ( 7:35 ) خولەکی ئێوارە لە ناو شاری ڕانیە و لە ناو بازاڕ دا و نزیک مزگەوتی (تەقوا) دوای ئەوەی هەریەک لە هاوڵاتی ( س.م ) تەمەن ٢٨ ساڵ و ( س.ع) تەمەن ٣٤ ساڵ پاش ئه‌وه‌ی به‌ چه‌كی جۆری (كڵاشیكۆف) ته‌قه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ پشێوی و نائارامی ده‌نێنه‌وه‌ دەستبەجێ لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی ڕانیە هەردوكیان دەستگیرکران و دەستگیرا بەسەر چەکی بەکارهاتووش" .

ناوبراو وتیشی " لە ئێستادا  لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکرد و دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوه‌كه‌ کراوه‌ته‌وه لە داهاتودا تەواوی زانیاریەکان دەخەینە ڕوو کە ئەم دوو کەسە بۆچی مەبەستێک تەقەیان کردووە ‌" .
505 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/12/2018 9:41:24 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ