هەواڵ
به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی پاسێك نۆ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی پاسێك له‌شارۆچكه‌ی سلۆپی سه‌ربه‌ پارێزگای‌ شرناخی‌ باكوری‌ كوردستان، نۆ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 28 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
 پاسه‌كه‌ تابلۆی ژماره‌ی‌ بیانی له‌سه‌ر بووه‌ له‌هێڵی‌ نێوان عێراق توركیا كاری‌ كردووه‌ و به‌ ماوه‌یه‌كی‌ كه‌م دوای ده‌رچوونی له‌ سلۆپییه‌وه‌ به‌ره‌و ئیبراهیم خه‌لیل تووشی‌ ئه‌و ڕووداوه‌ بووه‌،كه‌ ژماره‌ی قوربانیه‌كان 37 كه‌س بوه‌.
هه‌ربه‌پێی زانیاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان 9 كه‌س كه‌ سیانیان منداڵن گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 28 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون كه‌برینی دوانیان سه‌خته‌، هاوكات له‌ناو برینداره‌كان هاوڵاتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌یه‌.
جێگای باسه‌،‌ له‌دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆم و داخستنی‌ فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه‌، هاوڵاتیانی‌ هه‌رێم ناچارن له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ گه‌شته‌كانییان بۆ توركیا ئه‌نجام بده‌ن.
676 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/12/2018 9:38:51 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ