هەواڵ
بۆیه‌كه‌م جارده‌میرتاش ده‌ركه‌وته‌وه‌
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ١٢ ی کانوونی دووەم سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په‌ له‌ یه‌که‌مین دادگایکردنیدا به‌ شێوه‌یه‌کی ئاشکرا له‌ دادگا له‌ ئیسته‌نبوڵ ده‌رکه‌وت و خه‌ڵکێکی زۆر پێشوازیان لێکرد.
له‌ به‌رده‌م دادگاکه‌ش خه‌ڵکێکی زۆر کۆبوونه‌ته‌وه‌ و دروشمی "سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش شه‌ره‌فی ئێمه‌یه‌" و "له‌ دژی فاشیزم یه‌کبگرن" ده‌ڵێنه‌وه، بۆ بەرگرتن لە گەورەبوونی کۆبوونەوەی خەڵک هێزێکی زۆری پۆلیس له‌ ده‌وری دادگا بڵاوه‌یان پێکرابوو‌.
جێگای باسه‌،له‌ کاتی ده‌ستگیرکردنیه‌وه‌ له‌ مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2016وه‌ تا ئێستا ئه‌وه‌ یه‌که‌م جاره‌ ده‌میرتاش به‌ شێوه‌یه‌کی ئاشکرا به‌شدار ده‌بێت و ده‌رده‌که‌وێت.
249 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/12/2018 9:30:35 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ