هەواڵ
لە ڕانیە کۆپتەرێک تەقەمەنی هەڵدەداتە ماڵێکەوە
ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ




ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 12 کانونی دووەمی 2018 دوو هێلی کۆپتەری جەنگی نەناسراو تەقەمەنیەکی شێوە نارنجۆک لە ئاسمانەوە فڕێدەدەنە ماڵی هاوڵاتیەکی گوندی کانی ماران لە سنوری قەزای ڕانیە.

بەهار عبدول قادر دانیشتوی گوندی کانی مارانی سنوری قەزای ڕانیە لە ئیدارەی ڕاپەڕین تایبەت بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " ئێوارەی ئەمڕۆ 2 هێلی کۆپتەری جوت پەروانە زۆر بە نزمی بەسەر ئاسمانی گوندەکەماندا تێپەڕین لە پڕدا پاچەیەک تەقەمەنی یان فڕێ دایە حەوشەی ماڵەکەمان لە کاتێدا من سەرقاڵی سەوزە پاکردن بوون حەوشەی ماڵەکەمان بەوهۆیەوە بوو  بە دووکەڵ  بە هۆی ئەم تەقەمەنیەوە کە تائێستاش ئاسەواری ماوە ، دوای ئەم ڕووداوە ترسێکی زۆرمان لێ نیشت تەوای دانیشتوانی گوند کەوتونەتەوە دڵەڕاوکێیەکی زۆرەوە خۆشبەختانە کەسمان بەهۆی ئەم ڕووداوە وە بریندار نەبووین  ".

هەر لەسەر ئەم ڕووداوە محەمەد فازڵ وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین تایبەت بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " دوای ئەم ڕووداوە تیمێکی ئاسایشی سەر بە بەڕێوبەرایەتیمان چوونەتە ئەو ماڵی ئەو هاوڵاتیەی کە ئەو پارچە تەقەمەنیەی لێکەوتوتە خوارەوە  پارچەکانی ئەو تەقەمەنیەمان لای خۆمان پاراستوە و ئاڕاستەی سەرووی خۆمانی دەکەین تا ئێستاش لای خۆمانەوە هیچ زانیاریەکمان لە سەر ئەو هێلی کۆپتەرانە نیە و نەزانراوە کێن کە بە ئاسمانی گوندی کانی ماراندا تێپەڕیون ".

18899 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/12/2018 9:15:45 PM
زیاتر ...