هەواڵ
‎بۆ یەکەم جار ئامێرێکی نوێ گەشتە نەخۆشخانەی دڵ لە ‎سلێمانی
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
‎ئەمڕۆ 12\1 لە نەخۆشخانەی دڵ لە شاری سلێمانی بە ئامێرێکی نوێ  نەشتەرگەری قەستەرە و باڵۆن بۆ پێنج هاوڵاتی ئەنجامدرا.
‎نیان حەمە ئەمین بەڕێوبەری نەخۆشخانەی دڵ لە سلێمانی بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند : ئێمە وەکو نەخۆشخانەی پسپۆڕیەکانی دڵ ئەمڕۆ هەستاین بە کارکردنی ئامێرێک کە ئەم ئامێرە لە هەرێمی کوردستان یەکەم جارە کاری پێدەکرێت ئامێرەکە ناوی ( ڕۆتاپ نەیتەرە) ئەم ئامێرە بەکاردێت بۆ ئەو نەخۆشانەی لە کاتی شەبەکە وباڵۆندا کلسێکی زۆر دەمارەکانی گرتوون ، ئەم ئامێرە هەڵدەستێت بە لابردنی ئەو کلسەکە.
‎وتیشی " ئەم ئامێرە لەسەر ئەرکی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی وەزارەتی تەندروستی ئامێرەکە دابین کراوە.
‎ڕاشیگەیاند : قەستەرە 300 دۆلارە و شەبەکە و باڵۆن 700 دۆلارە بەڵام بۆ کەسوکاری دەرەجە یەکی شەهیدان و زیندانی سیاسی بێ بەرامبەرە. دەبێت ئەو هاوڵاتیانەی کە دەرەجە یەکی شەهیدان و زایندانی سیاسین پشتگری شوێنەکەیان بێنن تاکو بتوانین چارەسەریان بۆ ئەنجام بدەین.
‎لە ساڵی 2017 دا 11500 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکەمانیان کردووە .

589 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/12/2018 7:36:30 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ