کۆمەڵایەتی
بەم هەنگاوانە ببە بە کەسێکی نمونەی
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
متمانه‌ به‌ خۆبوون یه‌كێكه‌ له‌ گرنگترین هۆكاره‌كانی دروستبوونی تاك و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی مرۆڤه‌كان و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی و سه‌ركه‌وتنه‌كانی له‌ كاره‌كانی ژیانیدا به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی ،له‌كاتێكدا كه‌ متمانه‌ له‌ده‌ست ده‌ده‌یت كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی كه‌سه‌كه‌.

لێره‌دا ئێمه‌ پێنج نیشانه‌ت پێ ئاشنا ده‌كه‌ین كه‌ ئاماژه‌ن بۆ له‌ده‌ستدانی متمانه‌ به‌ خۆبوون:
•پێویست بوون به‌ سه‌لماندنی خۆت ، هه‌ندێك كات وا ئاره‌زوو ده‌كه‌یت له‌ كاره‌كه‌ت یان له‌ ناو پۆلدا یان له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت و هاوبه‌شه‌كانت خۆت بسه‌لمێنیت و هه‌ندێك كات كۆمه‌ڵێك بابه‌تی زیاده‌ ئه‌نجامده‌ده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنینت كه‌وا تۆباشیت و زیره‌كیت و به‌هێزیت ئه‌مانه‌ هه‌موویان هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌وا تۆ متمانه‌ت به‌ خۆت نییه‌ .

•په‌یوه‌ندی زیانبه‌خشت هه‌یه‌ ،ئه‌گه‌ر له‌ ژیانتدا هاوڕێی وات هه‌بوو كه‌ ته‌نها هێز له‌ تۆوه‌ وه‌رده‌گرن و هیچ سودێكیان بۆت نییه‌ و واتلێده‌كه‌ن هه‌ست به‌ كه‌می بكه‌یت و توانات نه‌بێت ده‌ست به‌سه‌ر په‌یوه‌ندی له‌م جۆره‌دا بگریت و هه‌ست به‌وه‌ بكه‌یت كه‌وا تۆ شایه‌نی خۆشه‌ویستی و پارێزگاری و پشتگیری كردن نیت و ئه‌گه‌ر پێت وایه‌ كه‌وا هاوڕێی ڕاسته‌قینه‌ بوونی نییه‌ ئه‌وا ئه‌وانه‌ نیشانه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌وا تۆ متمانه‌ت به‌ خۆت نییه‌ .

•له‌پاش هه‌موو هه‌ره‌س هێنانێك هه‌ست به‌ ڕووخان ده‌كه‌یت ، ئه‌گه‌ر ئاسانترین گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ كاره‌كه‌تدا بریندارت ده‌كات و له‌ده‌ستدانت بۆ شتێك توشی خه‌مۆكییه‌كی زۆرت ده‌كات و پێت وایه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ژیانت باش نابێته‌وه‌ و پێویست ناكات له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ده‌ست به‌كار بكه‌یته‌وه‌ ئه‌وا تۆ متمانه‌ت به‌خۆت نییه‌.

•سه‌ركه‌وتنه‌كانت به‌ به‌ختی باش ناوده‌به‌یت و به‌ سه‌ركه‌وتنیان نازانیت به‌ڵكو ته‌نها پێتوایه‌ به‌ختێكی باش بووه‌ به‌ هۆی ئازایه‌تی و تواناكانی خۆته‌وه‌ نه‌بووه‌ ئه‌وا تۆ متمانه‌ت به‌ خۆت نییه‌ .

•خه‌ونه‌كانت به‌ گران مه‌زانه‌، پێتوایه‌ خه‌ونه‌كانت هێنانه‌دییان گرانه‌ و توانای سه‌ركێشیت نییه‌ له‌ پێناو خه‌ونه‌كانتدا ؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ت به‌ڵێ یه‌ ئه‌وا دڵنیابه‌ له‌وه‌ی كه‌وا تۆ متمانه‌ت به‌ خۆت نییه‌.
1216 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/12/2018 7:29:16 PM
زیاتر ...