تەندروستی
بەم چارەسەرە سروشتیانە خۆت لە پەتا بپارێزە
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
بێگومان به‌هۆی‌ ساردی‌ كه‌ش و هه‌واوه‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ درمه‌ و په‌تا به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو بڵاو ده‌بنه‌وه‌ و ده‌بنه‌ هۆی‌ توشبون به‌ ئازاری‌ قورگ و گوێ و توشبوون به‌ كۆكه‌ .
له‌كاتی‌ تووشبوون به‌ په‌تادا پێویست ناكات په‌نا به‌ریته‌ به‌ر به‌كار هێنانی‌ حه‌ب و ده‌رمان ، ده‌توانیت سود له‌م چه‌ند چاره‌سه‌ره‌ سروشتییه‌ وه‌ربگریت كه‌ له‌ خواره‌وه‌ باسیان ده‌كه‌ین . 


1-لیمۆ : چاره‌سه‌رێكی‌ كاریگه‌ر و به‌سوده‌ بۆ په‌تاو هه‌ستكردن به‌ ئازاری‌ قورگ ناهێڵێت دژی‌ هه‌وكردنه‌ و به‌رگری‌ له‌ش زیاد ده‌كات و هانده‌ری‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ خرۆكه‌ سپییه‌كانی‌ خوێنه‌ . 


2- هه‌نگوین : یه‌كێكه‌ له‌ باشترین چاره‌سه‌ره‌كان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ نیشانه‌كانی‌ تووشبوون به‌ په‌تا له‌سه‌ریان ده‌رده‌كه‌وێت ، كوپێك ئاوی‌ گه‌رم كه‌مێك هه‌نگوین و لیمۆی‌ تێكه‌ڵ‌ بكه‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ هه‌وكردنی‌ قورگ . 


3- زه‌عته‌ر : زۆر جار كۆكه‌ و په‌تا ئازاری‌ سنگ و قه‌سه‌باتی‌ له‌گه‌ڵدایه‌ و باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌ زه‌عته‌ره‌ ، (150)مللیتر ئاوی‌ كوڵاو كه‌وچكێك زه‌عته‌ری‌ له‌گه‌ڵدا تێكه‌ڵ‌ بكه‌و بۆ ماوه‌ی‌ (15) خوله‌ك دایبنێ دواتر بیپاڵێوه‌ و به‌ر له‌ خواردنی‌ ژه‌مه‌كان ڕۆژانه‌ كوپێكی‌ لی‌ بخۆره‌وه‌
503 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/12/2018 7:23:36 PM
زیاتر ...