کۆمەڵایەتی
به‌م جۆره‌ له‌و په‌یوه‌ندییه‌ خۆشه‌ویستییه‌ت به‌رده‌وام به‌
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ

له‌ژیانی‌ زۆربه‌ماندا خۆشه‌ویستی‌ هه‌یه‌ ، به‌لاَم گرنگ ئه‌وه‌یه‌ چۆن وا ده‌كه‌یت ئه‌و خۆشه‌ویستی‌ ڕه‌گه‌زی‌ به‌رامبه‌رت به‌رده‌وام بێت و له‌ده‌ستی‌ نه‌ده‌ی‌ و بتوانی‌ به‌سه‌ر هه‌موو گرفته‌كانی‌ نێوانتان زاڵ بیت و به‌رده‌وام بن له‌و خۆشه‌ویستییه‌ی‌ نێوانتان .
شاره‌زایان پێیان وایه‌ سه‌ره‌تای‌ ده‌ست پێ‌ كردنی‌ ئه‌م خۆشه‌ویستییه‌ هه‌تا مانگێك پێویسته‌ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا ته‌نها جارێك بیبینیت ، چونكه‌ له‌م باره‌دا هه‌ردوولا هه‌ستیارن به‌م په‌یوه‌ندییه‌ نوێیه‌ .
باشتروایه‌ هه‌ردوولا پێكه‌وه‌ گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و گوێ‌ له‌یه‌ك بگرن ، ئه‌وه‌شت بیر نه‌چێت هه‌تا به‌ته‌واوی‌ شاره‌زای‌ یه‌كتری‌ نه‌بن نابێت هه‌موو كاته‌كانیان پێكه‌وه‌ به‌سه‌ر به‌رن ، چونكه‌ "زۆر قسه‌كردن" زۆربه‌ی‌ كات گرفت به‌دوای‌ خۆیدا ده‌هێنێت .
كه‌سانی‌ شاره‌زا له‌م بواره‌دا پێیان وایه‌ دوای‌ تێگه‌یشتنیان له‌ یه‌كتری‌ "نزیك بوونه‌وه‌یان " له‌ یه‌كتری‌ زۆر گرنگه‌ چونكه‌ په‌یوه‌ندی‌  نزیك بوونه‌وه‌ی‌ نهێنی‌ خۆشه‌ویستان بریتییه‌ له‌ نهێنی‌ مانه‌وه‌ی‌ خۆشه‌ویستی‌ .
880 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/12/2018 7:21:35 PM
زیاتر ...