هەواڵ
مافی پەرلەمانتاری لە لەیلا زانا وه‌رگیرایه‌ وه‌
ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە ،پەرلەمانی توركیا مافی پەرلەمانتاری لە لەیلا زانا-ی پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)ی سەندەوە.
رۆژی 17ی مانگی 11ی ساڵی 2017 دوای ئەوەی لە بەردەم پەرلەماندا بە زمانی كوردی قسەی كردو سوێندی یاسایی خوارد لە دەقی سوێندخواردندا لە جیاتی "گەلی تورك" دەستەواژەی "گەلی توركیا"ی بەكارهێنا، بەوەش دەنیز بایكال سەرۆكی كاتی پەرلەمانی توركیا هۆشداریدا بە لەیلا زانا.
میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە لەیلا زانا پەرلەمانتاری هەدەپە،ئەمڕۆ له‌ لایه‌ن پەرلەمانی ئەو وڵاتەوه‌ مافی پەرلەمانتاری لێ سەندرایه‌وه‌، بەوەش ژمارەی پەرلەمانتارانی هەدەپە لەپەرلەمانی توركیا لە 59 كورسییەوە بۆ 53 كورسی دابەزی.
سەرۆكی كاتی پەرلەمانی توركیا (دەنیز بایكال) وتیشی،  لەیلا زانا دەقی سوێندخواردنەكەی وەك خۆی نەخوێندووە، قبووڵنەكراوە"، دواتر لەیلا زانا بەبێ ئەوەی دووبارە دەقی سوێندی یاسایی بخوات هۆڵی پەرلەمانی جێهێشت و تا ئێستا بەشداری هیچ كۆبوونەوەی پەرلەمانی نەكردووە.
113 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/11/2018 10:03:05 PM
زیاتر ...