هەواڵ
ئاگادارییەک بۆ سەرجەم زانکۆکانی‌ کوردستان
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
خوێندنی باڵاو توێژنەوەی زانستی داوا لە زانکۆکان دەکات بەزووترین کات پڕۆپۆزەڵەکانیان پێشکەش بکەن.
ئەمشەو 5 شەممە وەزارەتی‌ خوێندنی‌ باڵا و توێژینەوەی‌ زانستی‌ لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند:ئاگاداری‌ سەرجەم زانکۆکانی‌ کوردستان دەکەین، کە خولی دوەمی پرۆژەی (HOPES) بۆ وەرگرتنی (proposal) دەست پێدەکات، بۆیە داوا لە سەرجەم زانکۆکان دەکەین پرۆپۆزەڵەکانیان بۆ ئەم پڕۆژەیە لە ماوەی‌ دیاریکراودا پێشکەش بکەن.


ئاماپەی بەوەشکردووە:پرۆژەی (HOPES) لە لایەن ڕێکخراوی دادی ئەڵمانی، ئەنجومەنی کەلتوری بەریتانی، ڕێکخراوی کامپس فرانس لە فەرەنسا و نوفیک جێبەجێ دەکرێت، پڕۆژەکە بۆ بەمەبەستی پشتگیریکردنی دەسپێشخەریە داهێنانە لە ئامێرەکانی خوێندن و پڕۆژەی‌ کورت خایەنەکان، پڕۆژەکە بۆ پاڵپشتی ئاوارەکانی سوریا و خەلکی کەم دەرامەت لە وولاتە خانەخوێیەکانی میسر، هەرێمی‌ کوردستان، ئوردون، لوبنان، تورکیا و سوریا کە لە لایەن دامەزراوە ناوخۆیەکان جێبەجێ دەکرێت.


ئەوەشی ئاشکرا کردووە: ڕێکەوتی‌ (٢٠/٢/٢٠١٨) دواین وادەیە بۆ وەرگرتنی‌ پرۆپۆزەڵەکان، بۆ بەدەستهێنانی‌ زانیاری زیاتر و چۆنیەتی‌ پێشکەشکردنی پرۆپۆزەڵ تکایە سەردانی‌ ئەم وێبسایتانەی‌ خوارەوە بکەن:

www.hopes-madad.org

www.hopes-madad.org/call-for-proposal/

249 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/11/2018 10:01:08 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ