هەواڵ
له‌تیف شێخ عومه‌ر سه‌ردانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان ده‌که‌ین
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ

له‌باره‌گای کۆمه‌ڵ له‌ سلێمانی یەکێتی نیشتمانی وکۆمه‌ڵی ئیسلامی کۆبونه‌وه‌و له‌ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامی کۆبونه‌وه‌که‌یان ئاشکرا کرد.
(له‌تیف شێخ عومه‌ر)ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌ كێتی و ئه‌ندامی وه‌فدی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ رێبوار ئه‌حمه‌د وته‌بێژی کۆمه‌ڵ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا ، له‌تیف شێخ عومه‌ر رایگه‌یاند: ئێمه‌ بۆ گفتوگۆکردن و رێککه‌وتن به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عیراقه‌وه‌ سه‌ردانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان ده‌که‌ین و هه‌تا ئێستاش سه‌ردانی هه‌ر لایه‌نێکمان کردبێت ئه‌نجامه‌که‌ی باش بوه‌و له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵیش هاوڕا بوین.
له‌تیف شێخ عومه‌روتیشی: سه‌ردانی هه‌ر لایه‌نێکیشمان نه‌کرد په‌یوه‌ندیان پێوه‌ ده‌که‌ین و هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی باش بنێین و ته‌نها به‌ یه‌کڕیزیش ده‌چینه‌ پێشه‌وه‌.
هه‌روه‌ها وته‌بێژی کۆمه‌ڵ (رێبوار ئه‌حمه‌د )ڕایگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنه‌کانی عیراق ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی کۆبونه‌وه‌که‌مان بوه‌و له‌باره‌ی رای خۆشمانه‌وه‌ له‌ داهاتودا رایده‌گه‌یه‌نین.
232 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/11/2018 9:27:05 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ