هەواڵ
دوو په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی عه‌بادیان ئاگاداركرده‌وه‌
ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ

محەمەد عوسمان و رێبوار تەها ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا نامەیەكیان ئاڕاستەی حەیدەر عەبادی كرد و لەوپێشێلكارییانە ئاگادارییان كردۆتەوە كە لەو ناوچانە بەرامبەر بە پێكهاتەی كورد دەكرێت.
هه‌ر لەوبارەیەوە محەمەد عوسمان رایگەیاند ، تەعریب لە ناوچەكانی خورماتوو و دەوروبەری دەستی پێكردووە و هاوڵاتیان دەستیگركراون و تائێستا بێسەروشوێنن .
هه‌ره‌ها وتیشی  داگیركردنی زەوی كورد و توركمان كێشەیەكی گەورەیە و كۆمەڵی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانانیان لە پێشیێلكارییەكان ئاگاداركردۆتەوە  و دژی ئەو داگیركاریانە سكاڵاش لە دادگای فیدراڵی تۆمار دەكەن.
 هاوكات هه‌رلە كۆنفرانسەكەدا رێبوار تەها ئاماژەی بەوەدا كە هیچ هێز و لایەنێك ناتوانێت بە هێز فەرزی ئیرادە بكات بەسەر كەركوك و داواشیكرد لیژنەیەك لەبارەی ناحیەی سەرگەڕان پێكبهێنرێت ، لەبارەی لابردنی قایمقامی خورماتوو رێبوار تەها رایگەیاند ئەو رێكارە تەواو نایاساییە و ئێمە رەتیدەكەینەوە.
452 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/11/2018 9:25:51 PM
زیاتر ...