هەواڵ
شێرکۆ میروەیس یەکێتی پێویستی بە نوێبوونەوە ھەیە
ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، یەکێتی پێویستی بە نوێبوونەوە ھەیە و پێویستە کۆنگرە ببەسترێ.
ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان"شێرکۆ میروەیس"  لەلێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان راگەیاند: یەکێتی پێویستی بە نوێبوونەوە ھەیە و پێویستە کۆنگرە ببەسترێ. وتیشی: سەرۆک مام جەلال تالە ژیاندابوو یەکێتی دەیتوانی بڕیاری گرنگ بدات و ئەو ئاستەنگانە تێپەڕێنێت کە دەھاتنە بەردەمی.
ئەمڕۆ لێپرسراوانی ئیداری قەزای خانەقین و ھەڤاڵانی مەڵبەندی ڕێکخستنی خانەقینی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە دەباشان سەردانی دوا مەنزڵی سەرۆک "مام جەلال"یان کرد و دووپاتیانکردەوە ھەوڵەکانی سەرۆک مام جەلال لە ماوەی خەباتی سیاسیییدا بۆ بەدیھێنانی ئاشتەوایی وپێکەوەژیانی پێکھاتەکانی خانەقین وپارێزگاریکردن لە مافەکانیان لەبیرناکرێت.
جێگای باسه‌،دواتر کادرانی یەکێتی ولێپرسراوانی ئیداری خانەقین لە دەباشان سەردانی  خاتوھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەدیان کرد .
118 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/11/2018 9:23:56 PM
زیاتر ...