هەواڵ
ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆوە
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
هاتوچۆی گەرمیان داوا لەهاوڵاتیان دەکات بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نیودەوڵەتی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بکەن.

 

ئەمڕۆ 5شەممە  بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتوچۆی گەرمیان،لە  راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ئاڕاستەکەوتووە ڕایگەیاند:بۆ ئەو ھاووڵاتییانەی خوازیاری دەرھێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتین، سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی گەرمیان بکەن".

 
ئەوەش روون کردەوە: پێویستە ھاووڵاتیان کۆپییەک لە پاسپۆرت و پێناسی باری کەسێتی و مۆڵەتی شۆفێری ناوخۆیی (تایبەت یان گشتی) و دوو وێنە لەگەڵ خۆیان بێنن.
هاوکات ئاماژەی بەوەشدا:مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی، تەنیا بۆ ماوەی ساڵێک بەکاردەھێنرێت و پێویستە ساڵانە نوێ بکرێتەوە، 
بۆ دەرھێنانی ئەو مۆڵەتەش تەنیا 15 ھەزار دینار وەکو ڕسومات وەردەگیرێت".
1896 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/11/2018 9:17:08 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ