هەواڵ
تەقینەوەیەک بووە هۆی مردنی کەسێک
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
بەهۆی تەقینی مینەوە هاووڵاتیەک گیانی لە دەستدەدات ، لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.


ئێوارەی ئەمڕۆ 5 شەممە ڕائید ئیقبال محەمەد، وتەبێژی پۆلیسی شار و شاره‌دێكانی‌ سلێمانی بە ئاڕاستە ی ڕاگەیاند: "لە لایەن پۆلیسی ماوه‌ت ئاگادار کراینه‌وه‌ کە له گوندی گۆلێ، هاووڵاتییه ك به ناوی (م. ع ) ته مه ن ٥٥ ساڵ  مینێكی‌ پێدا تەقیوە و بەهۆیه‌وە گیانی له ده ست داوه".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، كه‌ پاش گه‌یشتتی مه‌فره‌زه‌كانی‌ پولیس بۆ شوێنی رووداوەكه، تەرمی هاووڵاتیەکەیان هه‌ڵگرت وو دواتر ڕەوانەی  پزیشكی دادوەری كرا، لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە ده‌كرێت.
941 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/11/2018 9:14:37 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ