هەواڵ
سلێمانی ... هاوڵاتیان له‌به‌كارهێنانی باسترمه‌ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ


باسترمه‌ گۆشتى قیمه‌كرا و ئاماده‌كراو به‌ تام و بۆنی تایبه‌ت، له‌لایه‌ن كارگه‌ى خوارده‌مه‌نیه‌وه‌ و له‌زه‌رفـی تایبه‌ت ئاماده‌ ده‌كرێت به‌ به‌كارهێنه‌رانی ده‌فرۆشرێت، ماوه‌یه‌كه‌ به‌شێك له‌ گۆشتفرۆشه‌كانى سلێمانی ئاماده‌ى ده‌كه‌ن، سه‌رۆكی لیژنه‌ى دوو رایده‌گه‌یه‌نێت دروستكردنى له‌ده‌ره‌وه‌ى كارگه‌ى خوارده‌مه‌نی سه‌رپێچیكردنه‌.

شۆرش كه‌مال، سه‌رۆكی لیژنه‌ى دووى سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ووتی: به‌شێك له‌ گۆشتفرۆشه‌كانی شارى سلێمانی باسترمه‌ دروستده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى رێگه‌ پێدراوونیه‌ و مه‌رجه‌ ته‌ندروستیه‌كانیشی تێدا ره‌چاوناكرێت و پێویستیشه‌ له‌ كارگه‌ى ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نی به‌رهه‌م بهێنرێت.

 سه‌رۆكی لیژنه‌ى دوو ووتیشی: له‌دروستكردنی باسترمه‌دا، زه‌رفـی تایبه‌ت به‌و خوارده‌مه‌نیه‌ به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام گۆشتفرۆشه‌كان ریخۆڵه‌ى ئاژه‌ڵ له‌برى زه‌رفه‌كه‌ به‌كارده‌هێنن كه‌ پێچه‌وانه‌ى مه‌رجه‌ ته‌ندروستی و ڤێترنه‌ریه‌كانه‌.

ووتیشی: لیژنه‌كه‌ سه‌رجه‌م گۆشتفرۆشه‌كانی ئاگاداركردۆته‌وه‌ به‌ دروستنه‌كردن و به‌كارهێنانی ریخۆڵه‌ى ئاژه‌ڵه‌كان، بۆیه‌ هه‌ركه‌سێك پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره‌ نه‌بێت رووبه‌رووى یاسا ده‌كرێته‌وه‌.


نوێنه‌ره‌كه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڤێترنه‌رى سلێمانی داواى له‌ هاوڵاتیان و به‌تایبه‌ت به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و جۆره‌ خوارده‌مه‌نیه‌ ئاماده‌كراوه‌ كرد، خۆیان له‌ به‌كارهێنانی بپارێزن و ئه‌و باسترمه‌ به‌كاربهێنن كه‌ له‌ كارگه‌ى دروستكردنی خوارده‌مه‌نیه‌كان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
408 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/11/2018 1:40:12 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ