هەواڵ
خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
لە پای ماندووبوون و خزمەت کردن و پاراستنی شارو هاوڵاتیاندا ‎ڕێكخراوی فوڕاتی ئاشتی نێودەوڵەتی خەڵاتی ڕێزلێنانیان بەخشییە  بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان .

‎پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 11ی كانونی دووەمی 2017 ، لە پای ئەرك و ماندوبوونی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان كە هەمیشەو هەردەم بێ‌ ماندووبوون لە خزمەتی ئارامی شار و هاوڵاتیاندان  ، ڕێكخراوی فوراتی ئاشتی نێودەوڵەتی لە سەردانێكیاندا خەڵاتی ڕێزلێنانیان بەخشییە  بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان .
‎لەو  سەردانە ڕیكخراوی فوراتی ئاشتی نێودەوڵەتی دەستخۆشییان لە هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كردوو هیوای بەردەوامییان بۆ خواستن كە هەمیشە لە خەمی ئارامی شاردان .
281 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/11/2018 1:20:09 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ