وەرزش
ڕاهێنەری بریستۆل زەنگی مەترسیدار بۆ مان سیتی لێدەدا
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ



یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی توانی لە یاری چونی قۆناغی پێشکۆتایی جامی رابیتەی ئینگلیزی لە یانەی بریستۆل بباتەوە و هەنگاوێک لەیاری کۆتایی نزیک ببێتەوە.

لەدوای یاریەکەش گواردیۆلا دەچێتە لای ڕاهێنەری بریستۆڵ پێی دەڵێ، ئێوە لە زۆربەی تیپەکانی پریمەرلیگ کە ھاتونەتە یاریگای مان سیتی باشتر یاریتان کردووە و شایەنی رێزن.

یانەی بریستۆڵ لە خولی یانە پلە یەکەکانی ئینگلتەرا یاری دەکاتو گەشتۆتە قۆناغی پێش کۆتایی ئەم جامە

ڕاهێنەرەکەی بریستۆڵ زەنگی مەترسیداری بۆ سیتی لێداو دەڵێ ، ئێمە بەرامبەر بە یانەیەکی بەھێزی وەک مان سیتی ئاستێکی باشمان پیشان داو نیوەی رێگامان بڕیوە ، یاری گەرانەوە لە یاریگای خۆمان دەبێت لەوێ ٢٢ ھەزار ھاندەر پشتیوانیمان دەکات بۆیە دەڵێم جەنگەکە کۆتایی نەھاتووە و نیوەی ماوە لە یاری چوونیش ئەنجامێکی باشمان تۆمار کردووە بۆیە دەتوانین مان سیتیش بخەینە دەرەوەی جامەکە .

سەرچاوە:یۆرۆسپۆرتی عەرەبی
140 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/10/2018 7:19:00 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ