هەمەڕەنگ
هەموو به‌یانیەک شه‌ربه‌تی‌ كاهوو بخۆ
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
به‌پێی تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ به‌یانیان خواردنه‌وه‌ی‌ په‌رداخێك شه‌ربه‌تی‌ كاهوو به‌ته‌واوی‌ ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر جه‌سته‌دا ، چونكه‌ زوو هه‌ست بە تێری ده‌كەیت و ده‌ستێكی‌ بالاَی‌ هه‌یه‌ له‌ دابه‌زاندنی‌ كێشی‌ له‌شدا ، چونكه‌ كاهوو میوه‌یه‌كی‌ ریشاڵییه‌  و پڕیه‌تی‌ له‌ ڤیتامینات و به‌رهه‌مه‌ كانزاییه‌كان ، به‌یانیان به‌ سكی‌ "ناشتاو" زۆر گرنگه‌ ، كاریگه‌رییه‌كه‌ی‌ زیاتر ده‌بێت .
سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ش جه‌سته‌یه‌كی‌ ڕێك و جوانت پێ‌ ده‌به‌خشێت.
وات لێ‌ ده‌كات زوو هه‌ست به‌ تێر بوون بكه‌یت و نایه‌ڵێت برسیت بێت .
له‌هه‌مووی‌ گرنگتر به‌یانیان بۆ گه‌ده‌ زۆر به‌سووده‌ ، چونكه‌ گه‌ده‌ پاك ده‌كاته‌وه‌ و ئازار و گرفتی‌ گه‌ده‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات .
هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ گرفتی‌ گه‌ده‌یان هه‌یه‌ باشتروایه‌ زیاتر شه‌ربه‌تی‌ كاهوو بخۆن وه‌ك چاره‌سه‌رێكی‌ سروشتی‌ .
739 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/10/2018 7:15:50 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ