هەمەڕەنگ
جووڵه‌ی‌ ڕووخسار خۆی‌ له‌ خۆیدا بۆتۆكس و فیلله‌ره‌
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ

به‌گشتی‌ زۆربه‌ی‌ خانمان ئاره‌زووی‌ "بۆتۆكس و فیلله‌ر " ده‌كه‌ن بۆ ئاوسانی‌ ڕووخساریان و پڕ بوونه‌وه‌ی‌ چرچی‌ و لۆچی‌ ده‌موچاویان ، به‌لاَم بوونی‌ مادده‌ی‌ كیمیاویی‌ له‌م پێكهاتانه‌دا زیانی‌ گه‌وره‌ له‌ ڕووخسار ده‌دات .
شاره‌زایان پێیان وایه‌ كۆمه‌ڵێك جووڵه‌ی‌ ڕووخسار هه‌یه‌ چاره‌سه‌ری‌ ئه‌و چرچی‌ و نیشانه‌كانی‌ پیری‌ ده‌كات و یارمه‌تیت ده‌دات منداڵ تر ده‌ربكه‌ویت كه‌ پێویسته‌ ڕۆژانه‌ ئه‌م جوولاَنه‌ به‌ ڕووخسارت بكه‌ی‌ .
ئه‌و جوولاَنه‌ش بریتین له‌ :-
پێویسته‌ له‌ ڕۆژێكدا سێ‌ جار هه‌وای‌ زۆر له‌ ڕوومه‌ته‌كانتدا بهێڵیته‌وه‌ بۆ ئاوسانی‌ ده‌موچاوت.
ڕۆژانه‌ سێ‌ جار به‌ده‌ستت جووڵه‌ به‌ چوارده‌وری‌ چاوه‌كانت بكه‌ بۆ نه‌مانی‌ چرچی‌ ده‌وری‌ چاو .
له‌ ڕۆژێكدا سێ‌ جار ڕوومه‌تت له‌ ڕووی‌ ناوه‌وه‌ بقوپێنه‌ بۆ ناوه‌وه‌ بۆ نه‌مانی‌ گرژی‌ چوار ده‌ووری‌ ده‌م .
كردنه‌وه‌ی‌ ده‌م به‌ درێژی‌ بۆ ماوه‌ی‌ "5" خوله‌ك یارمه‌تی‌ خاووبوونه‌وه‌ی‌ گرژی‌ ماسولكه‌ی‌ ده‌موچاو ده‌دات.
757 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/10/2018 6:56:17 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ