تەندروستی
خوێن به‌ربوونى مێشك ترسناكترین دیارده‌یه‌
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ

خوێن به‌ربوونى مێشك یه‌كێكه‌ له‌گرفته‌ باوه‌كان ، زۆر هۆكار هه‌یه‌ بۆ تووش بوونت به‌ "خوێن به‌ربوونى مێشك" به‌ ترسناكترین دیارده‌ ناسراوه‌ ، چونكه‌ توشى گرفتى زۆر گه‌وره‌ت ده‌كات وه‌كو(سڕبوونى له‌ش ،شه‌له‌ل بوونى نیوه‌ى ڕوخسار ، شه‌له‌ل بونى ده‌ست و قاچ) ، كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ هه‌یه‌ ده‌ریده‌خات كه‌ خوێن به‌ربوونى مێشكت تووش بووه‌ كه‌له‌خواره‌وه‌ ئاماژه‌ى پێ ده‌ده‌ین .
نیشانه‌كانى خوێن به‌ربوونى مێشك :-
سه‌رئێشه‌ى توند.
زه‌حمه‌ت له‌ قووت دانى خۆراك.
گیرو گرفتى بینین.
له‌ده‌ست دانى هاوسه‌نگى له‌ش.
ته‌مه‌ڵى.
زه‌حمه‌ت له‌ قسه‌ كردن.
توش بونت به‌ په‌ركه‌م.
هه‌ست كردنت به‌م نیشانانه‌ پێویسته‌ ده‌ست به‌جێ سه‌ردانى پزیشك بكه‌یت بۆ زوو چاره‌سه‌ر وه‌رگرتن ، تا دووچارى ئه‌و گرفته‌ گه‌ورانه‌ى سه‌ره‌وه‌ت نه‌كات.
393 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/9/2018 12:52:54 PM
زیاتر ...