ترافیک
به‌هۆى سه‌رپێچى هاتوچۆوه‌ زیاتر له‌ 600 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
سه‌رپێچیه‌كانى هاتوچۆى هه‌رێم زیاتره‌ له‌ 1 ملیۆن و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ زیاتر له‌ 600 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ڕێژه‌یه‌كى زۆریش بریندارن.

ئامارى هاتوچۆى هه‌رێم بۆ ساڵى 2017 :-
هەموو ئەو داهاتە لە غەرامەکردنی سەرپێچی شۆفێران، تۆمارکردنی ئوتۆمبیلی نوێ،  باج و ڕسوماتەکانی کاروباری هاتوچۆ دەستکەوتوون کە تائێستا ملیۆنێک و ٤٦٩ هەزار ئوتۆمبیل لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.

ساڵی ٢٠١٧ وەکو ساڵەکانی پێشوو، ژمارەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ کە نزیکەی ٥٠٠ هەزار ڕووداو تۆمارکراون، پڕیەتی لە گیانلەدەستدان و بریندرابوونی هاوڵاتیان بێجگە لە زیانی مادی زۆر.

 بەپێی ئاماری هاتوچۆی هەرێم، لەساڵى ڕابردوودا 1 ملیۆن  و ٤٩٨ هەزار سەرپێچی لەلایەن شۆفێرانەوە تۆمارکراوە و بە هۆیانەوە ٦٨٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت هەزار و ٢٤٩ کەسیش برینداربوون.

لەو ملیۆن و ٤٦٩ هەزار ئۆتۆمبێلەی لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، زۆرترینیان دەکەوێتە پارێزگای هەولێرەوە کە ٧٠٥ هەزار ئۆتۆمبێلی تێدایە.

هاوکات ساڵانە ڕێژەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل لە بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەرێم ڕووی لە زیادبوونە بە جۆرێک لە ساڵی ڕابردوودا حەفتا و هەشت هەزار و ٧٧٥ ئۆتۆمبێلی نوێ تۆمارکراون.
385 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/9/2018 10:37:54 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ