وەرزش
کۆتینهۆ یاریزانە نوێیەکەی بەرشە بۆ ڕۆژنامەیەک قسەدەکات
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ


فلیپی کۆتینهۆی بەڕازیلی و یاریزانی نوێی بەرشەللۆنە لە لێدوانێکدا کە لەناو فڕۆکە ئەنجامیداوە لەگەل ڕۆژنامەی دەیلی مەیل باسی چەند بابەتێکی گرنگ دەکات.


یاریزانە بەرازیلییەکە لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا کە هەستی چییە ئێستا کاتی ئەوەیە ناوی ئەو لەگەڵ کرۆیف، مێسی، ئینێستا، پیکێ و ماسکێرانۆ دێت؟ یاریزانەکە لە وەڵامدا تەنیا پێکەنی.


کۆتینیۆ لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا ووتی، من لە منداڵییەوە سەیری رۆناڵدینیۆم دەکرد و زۆر سەرسام بووم بەو یاریزانە، ئێستا میسی هەیە و هەمان شت دووبارەدەکاتەوە.

یاریزانە نوێیەکەی بەرشە زیاتر ووتی، هەموو لایەک باسی گەورەیی گرێبەستەکە دەکات، بەڵام ویست و خەونی من یارییکردن بوو لەگەڵ باشترین یاریزانی جیهان کە لیۆنێل میسییە.

سەرچاوە:ئیل سپۆڕتی لوبنانی
212 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/8/2018 12:13:24 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ