وەرزش
ڕیاز مەحرەز ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجام دەدرێت
ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ


دوای فرۆشتنی کۆتینیۆی بەرازیلی بە یانەی بەرشەلۆنە، ئێستا یانەی لیڤەرپوول شوێنگرەوەی ئەو یاریزانەی دەستنیشانکردووە و بڕیارە ئەمڕۆ ریاز مەحرەزی جەزائیری ببێتە یاریزانی لیڤەرپوول.

تۆڕی هەواڵی BeIn Sports لە هەواڵێکیدا ئاماژەی بەوەکرد کە ئەمڕۆ ریاز مەحرەزی یاریزانی یانەی لیستەر سیتی دەگاتە شاری لیڤەرپوول و پشکنینەپزیشکییەکان بۆ یانە سوورەکەی ئەو شارە دەکات، دەبێتە شوێنگرەوەی فێلیپێ کۆتینیۆ.

سەرچاوەکە ئاماژەی بە نرخی یاریزانەکە کردووە و دەڵێت بە 55 ملیۆن یۆرۆ ئەو گرێبەستە یەکلاییدەبێتەوە، یانەی لێستەر سیتیش رازیبووە کە دەستبەرداری مەحرەز ببێت.

سەڕچاوە: تۆڕی هەواڵی بی ئین سپۆرت
145 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/7/2018 4:46:59 PM
زیاتر ...