هەمەڕەنگ
له‌ زستاندا هه‌موو به‌یانیه‌ك ده‌نكێك سیر بخۆ
ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
زۆرێك هه‌ن به‌دواى دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى سروشتیدا ده‌گه‌ڕێن بۆ چاره‌سه‌ركردنى شێرپه‌نجه‌ى ، هه‌ندێك له‌ شاره‌زایانیش سیر به‌ چاره‌سه‌رێكى باش ده‌بینن.
چه‌ند ساڵێك به‌ر له‌ ئێستا ئه‌و خانمێكى به‌ریتانی كه‌ توشى شێرپه‌نجه‌ى خوێن بوو ، هه‌موو ڕۆژێ زه‌رده‌چه‌وه‌ى  ده‌خوارد بۆ  چاره‌سه‌رى شێرپه‌نجه‌ ،جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌  سیریش یه‌كێكه‌ له‌و به‌رهه‌مانه‌ى شان به‌شانى زه‌رده‌چه‌وه‌ كارى خۆى ده‌كات ، به‌تایبه‌تى خواردنى سیر له‌م وه‌رزه‌دا زۆر گرنگه‌ ، هه‌ر بۆیه‌ پزیشك ئامۆژگاریمان ده‌كات به‌ خواردنى ته‌نها ده‌نكێك سیر له‌ به‌یانیاندا.
سود و گرنگى سیر له‌ به‌یانیاندا :-
 • به‌رگرى له‌شت به‌هێز ده‌كات و ناهێڵێت توشى ئه‌نفلۆنزا و هه‌ڵامه‌ت و هه‌وكردنى قورك و لوت ببیت. 
 • له‌هه‌مووى گرنگتر ده‌تپارێزێت له‌ جه‌ڵده‌ى مێشك ، چونكه‌ په‌ستانى خوێن داده‌به‌زێنێت.
 • تووش بوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانى دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ ، چونكه‌ تواناى دابه‌زینى كۆلیسترۆڵى هه‌یه‌ .
 • دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ توش بوونت به‌ زه‌هایمه‌ر .
• سیر ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات ، چونكه‌ له‌ زۆربه‌ى نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیداره‌كان دوورت ده‌خاته‌وه‌.
 • له‌ش و خوێن له‌ هه‌موو مادده‌ ژه‌هراوى و قورقوشم و كانزاى زیان به‌خش پاك ده‌كاته‌وه‌.
2365 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/7/2018 12:51:12 PM
زیاتر ...