وەرزش
مان سیتی ڕکابەری ڕیاڵ مەدرید دەکات بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێک
ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ



یانەی مانچستەر سیتی بۆ جێگرتنەوەی گابریل خیسۆسی هێرشبەری کە بەهۆی پێکانەوە بۆ ماوەی دومانگ لەیاریگاکان دوردەکەوێتەوە، دەیەوێت هێرشبەرێک بهێنێتە ڕیزەکانیەوە.


ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی ئینگلیزی بڵاویکردوە، گواردیۆلای ڕاهێنەر داوای لە یانەکە کردووە هێرشبەریک لە گواستنەوەی زستانەدا بهێننە ڕیزەکانیانەوە .

بەرپرسانی مان سیتی بە داواکەی گواردیۆلا ڕازی بوون و دەیانەوێت ئەلێکسس سانچێز هێرشبەری ئارسیناڵ بگوازنەوە یانەکە جێگەی گابرێل خیسۆس بگرێتەوە.

یانەی ڕیاڵ مەدریدیش بەهەمان شێوەی مان سیتی لەسەر خەتە بۆ گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە چیلیە، یانەی ئارسیناڵیش داوای ۳٥ ملیۆن پاوەند زیاتر دەکات لەو یانەیەی
.کە سانچێزی دەوێت

سەرچاوە:ئێل سپۆڕتی لوبنانی

129 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/6/2018 12:51:01 PM
زیاتر ...