تەندروستی
ئه‌م خواردنانه‌ هۆكارى سه‌ره‌كى ورگ زلین
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
ده‌ركه‌وتووه‌ به‌تایبه‌تى به‌یانیان ئه‌گه‌ر ته‌نها 1 كه‌وچكى بچوكیش شه‌كر بخۆیت ده‌بێته‌ هۆى قه‌ڵه‌وبوونت.

وه‌ك ده‌زانین زۆربه‌مان به‌یانیان چاى شیرین ده‌خۆین یان ئه‌و شه‌كره‌ له‌ناو ئه‌و سه‌مون و كولێره‌یه‌دایه‌ كه‌ ده‌یخۆین ڕاسته‌خۆ كارت تێ ده‌كات و ده‌بێته‌ قه‌ڵه‌و بوونى ورگت"سك" چونكه‌ ئه‌و شه‌كره‌ كه‌ ده‌چێته‌ له‌شه‌وه‌ ئه‌نسۆلین به‌رز ده‌كاته‌وه‌ به‌مه‌ش چه‌وورى كه‌ڵه‌كه‌ بووى ورگ زیاد ده‌كات . 

ئه‌وه‌شت بیر نه‌چێت هه‌ر به‌رهه‌مێك نیشاسته‌یى تێدا بێت زۆر خێرا كاریگه‌رى خراپ له‌سه‌ر له‌ش دروست ده‌كات و ڕێژه‌یى ئه‌نسۆلین و شه‌كر به‌رز ده‌كاته‌وه‌ به‌وه‌ش چه‌وورى چوارده‌ورى وورگ زیاد ده‌كات ، به‌تایبه‌تى به‌یانیان به‌هه‌موو جۆرێك ده‌بێت به‌دوور بیت له‌ هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى كه‌ نیشاسته‌یان تێدا به‌كار هاتووه‌ . 

ڕۆژانه‌ بۆ زۆر ژه‌مى ئاماده‌كراو "دۆشاوى ته‌ماته‌" به‌كار ده‌هێنین ، به‌ڵام دۆشاوى ته‌ماته‌ بڕێكى زۆر "شه‌كرى" تواوه‌ى تێدایه‌، زۆر به‌كارهێنانى سك ده‌ئاوسێنێت ، هه‌ربۆیه‌ هه‌تا ده‌توانى خۆت به‌دوور بگره‌ له‌ شه‌كر و به‌رهه‌مه‌ نیشاسته‌ییه‌كان و دۆشاوى ته‌ماته‌ كه‌ ڕاسته‌وخۆ كار له‌ وورگ ده‌كه‌ن و چه‌وورى تێدا كۆده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌یئاوسێنن.
4748 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/6/2018 12:03:04 PM
زیاتر ...