تەندروستی
چاوه‌كانت پێویسته‌ 6 مانگ جارێك ئه‌م پشكنینه‌ى بۆ بكرێت
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
 به‌گشتى پێویسته‌ "6" مانگ جارێك پشكنینى چاو ئه‌نجام بده‌ین ، بۆ زوو چاره‌سه‌ر وه‌رگرتنى ، ده‌ركه‌وتووه‌ سه‌رئێشه‌ و گێژ بوون و ته‌ڵخ بوونى چاو ئاماژه‌ن بۆ "كز بوونى چاو " هه‌ست كردنت به‌م نیشانانه‌ ڕاسته‌خۆ سه‌ردانى پزیشك بكه‌ بۆ پشكنینى چاوه‌كانت.
 پشكنینه‌كانى چاو :-
 • پێویسته‌ پشكنینى پێوانه‌یى په‌ستانى چاو ئه‌نجام بده‌ى ، چونكه‌ ئه‌گه‌ر چاوت هه‌ر ئاوێكى هه‌بێت ده‌رده‌كه‌وێت.
 • پشكنینى گلێنه‌یى چاو زۆر گرنگه‌ ، پێویسته‌ ڕووى ناوه‌وه‌ى و ده‌ره‌وه‌ى پشكنینى بۆ بكرێت . 
• پێویسته‌ پشكنینى نزیك بینین و دوور بینى ئه‌نجام بده‌ى تاوه‌كو دڵنیا بیت گرفتت له‌ كامیاندا هه‌یه‌.
 • پشكنینى چاوه‌كانت هه‌تاوه‌كو مه‌وداى بینینى چاو بزانرێت . 
ئه‌و پشكنینانه‌ى سه‌ره‌وه‌ به‌ پێى ته‌مه‌ن ده‌گۆڕێت ، بۆیه‌ له‌ ساڵێكدا دووجار پشكنین بۆ چاو بكرێت بۆ ته‌واوى دڵنیایى بینینى چاوه‌كانت.
723 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/6/2018 11:58:37 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ