هونەر
‎گروپی مۆزیكی لوڕ کۆنسێرتێکی هونه‌ری و مرۆڤ دۆستانه‌ ساز دەکەن
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ

‎گروپی مۆزیكی لوڕ له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنیدا كۆنسێرتێكی موزیك و گۆرانی بۆ هونه‌رمه‌ندان ( مه‌سعود عه‌زیزی و كه‌نار ته‌ها ) رێكده‌خات، كه‌ داهاتی كۆنسێرته‌كه‌ بۆ هاوكاری زیانلێكه‌وتوانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی شاری ده‌ربه‌ندیخان و كرماشان ده‌بێت.

‎نزار زێوێی سه‌رپه‌رشتیاری گروپی مۆزیكی لوڕ رایگه‌یاند، كه‌ له‌ رۆژی 13_1_2018 له‌ شاری سلێمانی و رۆژی 15-1-2018 له‌ شاری هه‌ولێر له‌ یادی دامه‌زراندنی گروپی مۆزیكی لوڕ هه‌ڵده‌ستین به‌ سازدانی كۆنسێرتێكی گۆرانی و موزیك بۆ هونه‌رمه‌ندان (مه‌سعود عه‌زیزی و كه‌نار ته‌ها ).

‎وتیشی: داهاتی ئه‌م كۆنسێرته‌ بۆ هاوكاریكردنی زیانلێكه‌وتوانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی شاری ده‌ربه‌ندیخان و كرماشان ده‌بێت، بۆیه‌ لێره‌وه‌ بانگهێشتی ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌كه‌ین بۆ به‌شداریكردنتان له‌م بۆنه‌ هونه‌ری و مرۆڤ دۆستانه‌یه‌.

‎ئه‌م كۆنسێرته‌ له‌ 13-1-2018 له‌ شاری سلێمانی له‌ سه‌عات 5 ی ئێواره‌ له‌ هۆڵی رۆشنبیری به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌ 15-1-2018 له‌ شاری هه‌ولیر له‌سه‌عات 4ی ئێواره‌ له‌ هۆڵی كتێبخانه‌ی گشتی زه‌یتوون له‌ ناو پاركی سامی عه‌بدول ره‌حمان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

281 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/4/2018 2:45:54 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ