وەرزش
بۆچی یانەی یۆڤانتۆس بە خانمە پیرەکە ناسراوە
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ


ئه‌و چیرۆكه‌ بۆ پێش دامه‌زراندنی یانه‌ی یۆڤانتۆس ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌ویش له‌ شاری تۆرینۆی ئیتاڵی پیره‌ژنێك هه‌بوو به‌ناوی (ئیلیانا) كه‌ كاری په‌مو چنین بوو.

ئه‌م پیره‌ژنه‌ زۆر حه‌زی به‌ یاری تۆپی پێ بوو له‌ نزیك ماڵه‌كه‌یان یاریگایه‌كی بچووك هه‌بوو كۆمه‌ڵێك منداڵ یاریان ده‌كرد، ئه‌م پیره‌ژنه‌ هه‌موو كات خواردن و خواردنه‌وه‌ی بۆ ئاماده‌ ده‌كردن به‌بێ به‌رامبه‌ر.

كاتێ یانه‌ی یۆڤانتوس دامه‌زرا 8 یاریزانیان له‌ كۆی 13 یاریزان له‌و یانه‌یه‌ وه‌رگیران ئه‌م پیره‌ژنه‌ له‌هه‌موو یاری و راهێنانه‌كان ئاماده‌ده‌بوو هه‌رده‌م خواردن و خواردنه‌وه‌ی پێده‌دان به‌بێ به‌رامبه‌ر.

ئه‌و 8 یاریزانه‌ی كه‌ له‌ یۆڤانتۆس یاریان ده‌كرد زۆر چالاك و به‌هێزبوون هه‌ر كاتێ گۆڵێكیان ده‌كرد هاواریان ده‌كرد (لاڤێكا سینۆرا) به‌ واتایی خانمه‌ پیره‌كه‌.

رۆژگار هاتوو له‌نێو ئه‌و 8 یاریزانه‌ ته‌نها یاریزانێكیان چوو بۆ تیپی یه‌كه‌می یۆڤانتوس به‌ ناوی (ئه‌لبێرتۆ ڤیلاسكی) كاتێ یه‌كه‌م یاری فه‌رمیان ئه‌نجامدا به‌رامبه‌ر تۆرینۆ له‌ ساڵی 1908  وه‌كو وه‌فایه‌ك بۆی، نازناوی خانمه‌ پیره‌كه‌یان به‌خشی به‌ یانه‌ی یۆڤانتوس كه‌توانی ئه‌م منداڵانه‌ گه‌وره‌ بكات و بچنه‌ یانه‌ی یۆڤانتوس،.

سەرچاوە:ئێل سپۆرت لوبنانی

280 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/3/2018 3:16:02 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ