ترافیک
هاتوچۆی سلێمانی:زیاتر لە ۲۰۰ کەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئامارەکانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ و ژمارەی قوربانیان و داهات و کارو چالاکییەکانی هاتوچۆی سلێمانی بۆ ساڵی ٢٠١٧ ئاشکراکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی 3.1.2018 لە کۆنگرەکەدا ڕائیدکاروان محمد ووتەبێژی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی سەرجەم ئامارەکانی ڕووداو و ژمارەی قوربانیان و داهات و خەرجی و کاروچالاکییەکانی هاتوچۆی سلێمانی بۆ ساڵی ٢٠١٧ ئاشکراکرد.
ئاماژەی بەوە کرد: لە ساڵی ٢٠١٧ دا بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە کە ژمارەیان ١٢٢٠ ڕووداو بووە ٢١٨ کەس گیانیان لەدەستداوەو ٣١٩٣ کەسیش بریندار بوون، تۆماری یەکەم جاریش بۆ ٢٦٤٢١ ئوتومبیل کراوە،هەروەها کۆی داهاتی ساڵی ٢٠١٧ی هاتوچۆی سلێمانی بریتییە لە ٨٢.٨٩٠.٦٢٩.٠٠٠ هەشتاو دوو ملیار و هەشت سەدو نەوەد ملیۆن و شەش سەدو بیست و نۆ هەزار دینار بووە.
باسی لەوەشکردووە:  کۆی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٧ بەراورد بە ساڵی ٢٠١٦ زیادیان کردووە.
220 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/3/2018 1:32:53 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ