کۆمەڵایەتی
چاندنى قژ به‌ته‌واوى چاره‌سه‌رى ئه‌م گرفته‌ ده‌كات
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
به‌پێ ى تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌ كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى "دیل مه‌یلى" به‌ریتانى بڵاووبۆته‌وه‌ چاندنى قژ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ كه‌چه‌ڵن یان قژیان لاوازه‌ زۆر به‌سووده‌ .
له‌ ئێستادا له‌ هه‌موو جیهاندا "سه‌رئێشه‌ى نیوه‌ى" واته‌ ئازارى توندى یه‌ك لاى مێشك زۆر بڵاوه‌ كه‌ ئه‌ویش هۆكارى تایبه‌تى خۆى هه‌یه‌ ، به‌ڵام چاندنى قژ چاره‌سه‌رى ئه‌و ئازاره‌ تونده‌ ده‌كات و نایهێڵێت ، چونكه‌ ئه‌م چاندنه‌ به‌ نه‌شته‌رگه‌ریى ده‌مارى سه‌ر ده‌كرێت و مێشك ده‌مارى سه‌ر دوور ده‌خاته‌وه‌ له‌ سه‌رئێشه‌ى توند كه‌ زۆر جار ته‌نانه‌ت ڕێگریش ده‌كات له‌ بینینى چاو و كردنه‌وه‌ى .
به‌ پێ ى پشكنینى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ دووچارى ئه‌م سه‌رئێشه‌یه‌ بوونه‌ته‌وه‌ ، ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌م ئازاره‌ تونده‌ ماوه‌ى "4" كاتژمێر ده‌خایه‌نێت و به‌ته‌واوى تووش بوو بێزار  ده‌كات .
هه‌ر له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا هاتووه‌ سه‌رئێشه‌ى نیوه‌ى له‌ حه‌وت كه‌سدا تووشى یه‌ك كه‌س ده‌بێت به‌مه‌ش به‌رزترین ڕێژه‌ى تووش بوون تۆمار ده‌كات.
هه‌ربۆیه‌ شاره‌زایان پێیان وایه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ كه‌چه‌ڵن یان قژیان لاوازه‌ بۆ ڕێگرى له‌ سه‌رئێشه‌كه‌یان ده‌توانن "چاندنى قژ" ئه‌نجام بده‌ن كه‌ به‌ته‌واوى چاره‌سه‌رى ئه‌و گرفته‌ ده‌كات .
584 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/3/2018 1:28:56 PM
زیاتر ...