زۆرێك به‌ده‌ست زیبكه‌ى ڕووخساره‌وه ده‌ناڵێنن ، به‌تایبه‌تى له‌ته‌مه‌نى هه‌رزه‌كاریدا ، به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه كۆمه‌لێك خۆراك هه‌ن ده‌بنه دروست بوونى زیبكه كه پێویسته لێیان به‌دوور بیت .
ئامۆژگارى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى زیبكه‌ى ڕووخساریان زۆره :-
• دووركه‌وتنه‌وه له به‌رهه‌مه شیرییه‌كان و ماست و پهنییر ، چونكه هۆرمۆنى له‌ش به‌رز ده‌كه‌نه‌وه ، به‌مه‌ش زیبكه‌ى زۆر له‌سه‌ر ڕووخسار دروست ده‌بێت.
• دووركه‌وتنه‌وه له به‌رهه‌مه پاقله‌مه‌نییه‌كان وه‌كو نۆك و فاسۆلیا و پاقله و ماش ..هتد ، چونكه هۆرمۆنى له‌ش به‌رز ده‌كه‌نه‌وه به‌وه‌ش زیبكه زیاتر دروست ده‌بێت.
• دووركه‌وتنه‌وه له خواردنى عه‌لى بابه ئاشكرایه بڕێكى زۆر چه‌وورى تێدایه ، به‌مه‌ش كاریگه‌رى خراپى له‌سه‌ر پێست ده‌بێت و زیبكه په‌یدا ده‌كات.
• دووركه‌وتنه‌وه له گووڵه‌به‌ڕۆژه ، چونكه ده‌وله مه‌نده به ئۆمیگا "6" و هۆرمۆنى "الاستروجین" به‌رز ده‌كاته‌وه.
• دووركه‌وتنه‌وه له قاوه و نیسكافه ، چونكه هه‌ردوكیان ڤیتامیناتى له‌ش داده‌به‌زێنن و به‌رگرى پێست كه‌م ده‌كه‌نه‌وه .