وەرزش
زێدان هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕۆناڵدۆ دەدات
ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ


زینەدین زیدانی راهێنەری یانەی ریال مەدرید لە هەوڵدایە نێوانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و کارگێڕی یانەی ریال مەدرید رێکبخاتەوە و کێشەکەیان نەهێڵێت.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانیا، زیدانی راهێنەری یانە گفتوگۆی لەگەڵ کارگێری یانەی شاهانە کردووە بە پەلە دەست بە گفتوگۆ بکەن لەگەل کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ ئەوەی تاوەکو کۆتایی ژیانی وەرزشی لە یانەکە بمێنێتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یانە مەدریدییەکە دەیەوێت پێش هەموو شتێک گرێبەستێکی هەمیشەیی بخاتە بەردەم رۆناڵدۆ بۆ ئەوەی تاوەکو کۆتایی ژیانی وەرزشی لە ریال بمێنێتەوە.

ڕۆناڵدۆ تاکو ۲٠۲۱ گرێبەستی لەگەڵ ڕیاڵ هەیە و کێشەکەشی ئەوەیە موچەی لە میسی و نیمار کەمترە دەیەوێت یانەکە موچەکەی زیاد بکەن.

سەرچاوە:یۆرۆ سپۆرتی عرەبی
107 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/2/2018 4:33:17 PM
زیاتر ...