تەندروستی
دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ به‌كارهێنانى چیلكه‌ى ددان
ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
 به‌گشتى ڕۆژانه‌ زۆرێك له‌ ئێمه‌ (چیلكه‌ى ددان) پاك كه‌ره‌وه‌ى ددان له‌ دواى نان خواردن به‌كار ده‌هێنین ، به‌ڵام پزیشك ئامۆژگاریمان ده‌كات پێویسته‌ له‌و خووه‌ى ڕۆژانه‌ دوور بكه‌وینه‌وه‌ كه‌ ددانه‌كانمانى پێ پاك ده‌كه‌ینه‌وه‌ .
 چونكه‌ ده‌ركه‌تووه‌ ئه‌و پاك كه‌ره‌وه‌ى ددانه‌ تووشى داخورانى ددان و پووك و ددان توشى هه‌وكردن ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خوێن له‌ پووك ده‌هێنێت و ددانه‌كان بێهێز ده‌كات . ده‌ركه‌وتووه‌ خواردنى لیمۆش ده‌بێته‌ هۆى داخوران و كلۆر بوونى ددانه‌كان.
زۆرێك هه‌ن "پكین پاوده‌ر" ده‌خه‌نه‌سه‌ر فڵچه‌كانیان هه‌ر به‌ ووشكى و ددانه‌كانیانى پێ ده‌شۆن و سپى ده‌كاته‌وه‌ ، به‌ڵام باشتروایه‌ به‌كار نه‌هێنیت ، چونكه‌ ددانه‌كان بێهێز و ڕه‌ش ده‌كاته‌وه‌ ، باشتروایه‌ دوور بكه‌ویته‌وه‌ له‌ خواردنى شیرینى و ڕۆژانه‌ "2" جار پێویسته‌ ددانه‌كانت بشۆیت تا ددانه‌كانت دوور بێت له‌ ڕه‌ش بوونه‌وه‌ و هه‌وكردن .
383 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/2/2018 1:21:40 PM
زیاتر ...