تەندروستی
به‌ئاسانى چاره‌سه‌رى هه‌ڵامه‌ت و ئه‌نفلۆنزا بكه‌
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ

ئه‌نفلۆنزا یه‌كێكه‌ له‌و گرفتانه‌ى كه‌ به‌هۆى ڤایرۆسه‌وه‌ تووشمان ده‌بێت ، به‌تایبه‌تى له‌م وه‌رزه‌ سه‌رمایه‌دا زیاتر توشى سه‌رماو هه‌ڵامه‌ت و ئه‌نفلۆنزا ده‌بین ، به‌ڵام زۆر خێرا ده‌توانین له‌ماڵه‌وه‌ سروشتیانه‌ چاره‌سه‌رى بكه‌ین.
نیشانه‌كانى توش بوونت به‌ ئه‌نفلۆنزا چییه‌ ؟
پژمه‌.
هه‌وكردنى گه‌روو.
هه‌وكردنى لووت.
سه‌رئێشه‌.
ئازارى له‌ش.
به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى له‌ش.
كۆكینى ووشك .
بێهێزى.
له‌ده‌ست دانى ئاره‌زووى خواردن.
باشترین چاره‌سه‌رى سروشتى بۆ هه‌ڵامه‌ت و ئه‌نفلۆنزا :-
كه‌وچكێك هه‌نگوین بخه‌ره‌ كوپێك ئاوى گه‌رمه‌وه‌ ، ڕۆژانه‌ دووجار ئه‌م تێكه‌ڵه‌یه‌ بخۆره‌وه‌.
ئاوى لیمۆ تێكه‌ڵى كوپێك ئاوى گه‌رم بكه‌ و ده‌توانى یه‌ك كه‌وچك هه‌نگوینیشى تێكه‌ڵ بكه‌ى.ڕۆژانه‌ سێ جار ئه‌م پێكهاته‌یه‌ بخۆره‌وه‌ یارمه‌تى كه‌م كردنه‌وه‌ى كۆكین ده‌دات.
یه‌ك كه‌وچك زه‌نجه‌بیلى هاڕاو بخه‌ره‌ كوپێك ئاوه‌وه‌ ، ده‌توانى سێ بۆ چوار جار له‌ ڕۆژێكدا بیخۆیته‌وه‌ ، یارمه‌تى كردنه‌وه‌ى قورگ و لووت ده‌دات.
سێ ده‌نك سیرى هاڕاو بخه‌ كوپێك ئاوى گه‌رمه‌وه‌ ، دواى "10" خوله‌ك بیخۆره‌وه‌ ،یارمه‌تى كه‌م كردنه‌وه‌ى هه‌وكردنى گه‌روو ده‌دات.
نه‌عنا باشترین سه‌ووزه‌یه‌ بۆ ئه‌م گرفته‌ ، یه‌ك كه‌وچكى گه‌ووره‌ نه‌عنا بخه‌ره‌ كوپێك ئاوى گه‌رمه‌وه‌ ، ده‌توانى ڕۆژانه‌ "3" كوپ ئه‌م گیراوه‌یه‌ بخۆیته‌وه‌ ، چونكه‌ نه‌عنا یارمه‌تى كرانه‌وه‌ى بۆرى هه‌ناسه‌ و لووت ده‌دات و پاكى ده‌كاته‌وه‌.
1378 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/2/2018 1:20:33 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ