کۆمەڵایەتی
یۆگا ئاره‌زووى سێكسى له‌ پیاواندا زیاد ده‌كات
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
 به‌ پێى تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ پیاوان زۆر گرنگه‌ "یۆگا" ئه‌نجام بده‌ن ، به‌تایبه‌تى ئه‌و پیاوانه‌ى كه‌ گرفتى "لاوازى سێكسیان " هه‌یه‌ و توشى كێشه‌ى ده‌روونیان ده‌كاته‌وه‌ . 
له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا هاتووه‌ ڕۆژانه‌ یان هه‌فته‌ى دووجار ئه‌نجام دانى "یۆگا" بۆ پیاوان به‌ته‌واوى چاره‌سه‌رى بێهێزى ئاره‌زوویان ده‌كات. 
ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و پیاوانه‌ى كه‌ توشى گرفتى "لاوازى  سێكسى " بونه‌ته‌وه‌ ، ئه‌وا تووش بووى نه‌خۆشى شه‌كره‌ن یان گرفتى پرۆستاتیان هه‌یه‌  یان كێشه‌ى ده‌روونى ترس و دڵه‌ڕاوكێیان هه‌یه‌ .
 ئه‌م لێكۆلینه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر "100" پیاو ى ته‌مه‌ن  "24-60" ساڵ ، بۆماوه‌ى "12" هه‌فته‌ یۆگایان پێ كرا ، دواى ئه‌و ماوه‌یه‌ ئاره‌زوو و توانایان زۆر به‌هێز بوو ، دیاره‌ خۆى له‌ خۆیدا وه‌رزشى "یۆگا" ئارام بوونه‌وه‌ى ده‌رونییه‌ ، چونكه‌ پیاوان ڕۆژانه‌ به‌هۆى هیلاكى و ماندوێتى زیاتر دووچارى ئه‌م لاواز بوونى سێكسییه‌ ده‌بنه‌وه‌.
1266 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/2/2018 1:15:14 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ