هەمەڕەنگ
بۆ گرفتى گورچیله‌ قه‌رنابیت بخۆ
ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
 دوو جۆر خۆراك گورچیله‌كان په‌ك ده‌خات ئه‌وانیش بریتیین له‌ (خوێ و پرۆتین) ، گۆشتى سوور ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پرۆتین بۆیه‌ پێویسته‌ زۆر نه‌خورێت ، شاره‌زایان پێیان وایه‌ "قه‌ڕنابیت" باشترین خۆراكى گورچیله‌كانه‌ ، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ى شۆربا بخورێت زیاتر سوودى لێ وه‌رده‌گریت. 
چۆن شۆرباى قه‌رنابیت ئاماده‌ ده‌كه‌ین :-
 • یه‌ك كوپ په‌تاته‌ى هاڕاو.
 • سێ كوپ قه‌رنابیت.
 • یه‌ك كه‌وچك ڕۆن.
 • نیو كه‌وچكى بچووك خوێ.
سه‌ره‌تا په‌تاته‌كه‌ بكوڵێنه‌ ، پاشان قه‌رنابیت و ڕۆنه‌كه‌ى تێ بكه‌ ، بۆ ماوه‌ى "20" خوله‌ك له‌سه‌ر ئاگربێت ، ده‌توانى ڕۆژانه‌ قاپێك له‌م شۆربایه‌ بخۆیت ، به‌تایبه‌تى تووش بووانى گرفتى گورچیله‌ ده‌بێته‌ چاره‌سه‌رى سروشتى.
1058 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/2/2018 1:11:23 PM
زیاتر ...