کاتی ڕاگەیاندنی گرێبەستەکەی کۆتینهۆ لەگەڵ بەرشەلۆنە ئاشکرادەکرێت
ئاڕاسته:بهشى ههواڵ
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئیسپانیا ، یانەی بەرشەلۆنە سەرکەوتووبوە لەگواستنەوەی کۆتینهۆ لەیانەی لیڤەرپوولەوە.
پێگەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاوی کردۆتەوە کە یانەی بەرشەلۆنە ھەمو کارەکانی کرینی کۆتینھۆی تەواو کردووە و تەنھا واژۆ کردنی گرێبەستەکە بە شێوەیەکی رەسمی و ناساندنەکەی ماوە
پێگەکە نوسیویەتی بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستمان کەوتووە دوای یاریەکەی رۆژی یەک شەممەی بەرشەلۆنە بەرامبەر بە لیڤانتی لە ھەفتەی ١٨ ی لالیگا کۆتینھۆ دێتە بەرشەلۆنە و بە میدیاکان دەناسێندرێت بۆیە پێش بینی دەکرێت ئەو یاریزانە رۆژی دوو شەممە یان سێ شەممەی ھەفتەی داھاتوو بگاتە شاری بەرشەلۆنە.
سەرچاوە:کوڕە سپۆرت
|