دۆسیە
ئایا 2017 شوومترین ساڵ بوو؟
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
ساڵی 2017 ساڵی پڕ له‌كێشه‌وڕوداوه‌ جیاوازه‌كان و مه‌رگی سه‌ركرده‌كانی كورد و قوڵبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان و سوتانی باره‌گا حیزبی و حكومی وخۆێنڕشتنی خه‌ڵكی كوردستان و كۆتایی هاتنی تیرۆریستان داعش و تێكچونی هه‌رێم و به‌غدا و زۆر ڕوداوی تربوو.
له‌م ڕاپۆرته‌ی ئاڕاسته‌،ڕۆشنبیران ناخی خۆیان ده‌خه‌نه‌ ڕوو ساڵی 2017 به‌ شاڵی ڕه‌ش ناو ده‌به‌ن ،ئایا هیوایان له‌ ده‌ستداوه‌ بۆ‌ساڵی 2018.

ساڵێك دوو ڕوداوی گرنگی بەخۆیەوەبینی

هاوكار قادر بەڕێوەبەری نوسینی رادیۆی نەوا بۆئاڕاسته‌ ده‌ڵیت، ساڵێك دوو ڕوداوی گرنگی بەخۆیەوەبینی، ریفراندۆم كە پەیامێكی جیاوازی كورد بوو بۆ ویستی سەربەخۆیی، هەرچەندە تێبینی زۆرمان لەسەری هەبوو، بەڵام ئامانجێكی گرنگیشی پێكا، كە دوركەوتنەوەی مەسعود بارزانی بوو لە پۆستەكەی.
هاوكار ده‌شڵێت،ئەوەی 2017ەش لە ساڵانی تر جیاناكاتەوە و لە ساڵانی داهاتوش بەهەمان شێوەیە، بەردەوامبونی حوكمڕانییە لەلایەن نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی-یەوە، كە تا حكومەتی هەرێم مابێت، دەسەڵاتداری یەكەم و دووەم لەوان تێناپەڕێت.
له‌ كۆتایشدا هاوكار قادر ده‌ڵێت،بۆیە گەشبین نیم بە هیچ جوڵەیەكی سیاسی و ئابوری و حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستاندا.


بەختی ئێمەی كورد وایە هەمیشە خۆزگە بەرابردوومان دەخۆازین

محه‌مه‌د پاكژی شاعیر یش بۆئاڕاسته‌ ده‌ڵێت،مرۆڤ هەمیشە بەخەون و خەیاڵی ئایندەیەكی گەشترەوە دەژی، هەر ئەوەشە هێزی خۆراگریی‌و هیواو ژیانمان دەداتێ‌، وەلێ بەختی ئێمەی كورد وایە هەمیشە خۆزگە بەرابردوومان ده‌خوازین.
 ئه‌و شاعیره‌ ده‌شڵێت،لە ساڵی رابردوودا ئەگەرچی لەنەهامەتیدا ژیاین و چەندین كۆستی گەورەو گرانمان بەسەردا هات، بەڵام بەندە هەرگیز بۆ كێشەكان نەچەمیمەوەو خۆم رادەست نەكرد.
پاكژی شاعیر ده‌شڵێت،ئومێدەوارم ساڵی نوێی هەموومان قەرەبووی نەهامەتی رابردوومان بێ و بەختی بەختەوەریی سەرێكیش لەئێمە بدات.

                                  

ئاشتی بە رقرار بێت لە کوردستان و ناو چە کە شمان

عـــــــــمــــــرجــــبارســــــالح سەرۆکی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستانیش ده‌لیت، بەناوی بەندە وەک سەرۆکی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان سلاو و ریزم بۆ ھە موو لایە ک بەتایبەت بۆخێزانی کورتەباڵاکان لەهەرشوێنێک بن.. 
عـــــــــمــــــرجــــبارده‌شڵێت،بە ھیوای ساڵی۲۰۱۸ سالێکی پر خۆشی و ئاسودە بۆ ھەمووخەڵکی کوردستان و هیوادارین سالێک بێت کوتایی بە قە یرانی سیاسی و نە ھامە تی و گوزەران و ژیانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بێت، ئاشتی بە رقرار بێت لە کوردستان و ناو چە کە شمان..داواکارم لەهەموولایە بەیەک دەست ویەک دەنگ کوردستان بپارێزین. 


2017لە دوو دەلاقەوە ساڵێکی شوم بوو بۆ کورد

ئەحمەد رەفیقی ڕۆژنامه‌نوسیش له‌ كه‌ركوكه‌وه‌ بۆئاڕاسته‌ ووتی،لە دیدی منەوە؛ ساڵی (۲۰۱۷) وێڕای قات و قڕییەکەی، لە دوو دەلاقەوە ساڵێکی شوم بوو بۆ کورد، لە لایەکەوە هەم هەردوو سەرکردەی کورد سەرۆک (مام جەلال) و (کاک نەوشیروان) تێیدا کۆچی دواییان کرد،لە لاکەی تریشەوە هەم ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانمان دوای (۱٤) ساڵ لە حوکمڕانی لە دەستدا.

ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه‌ ووتیشی،ئەگەر پێکەوە حزب و حکومەت تەکبیرێک لە خۆیان و جۆری ئەم حوکمڕانییە شکستخواردوەی هەرێمی کوردستان نەکەنەوە، مەترسی زۆر جدی هەم لەسەر خۆیان و، هەمیش لەسەر ئەزمونەکە دروست دەکەن! لە ئەگەری هێشتنەوەی ئەو دۆخە بەم شکڵە، مومکینە لە ماوەیەکی نزیکدا، گۆڕانکاری دڵتەزێن رو بدات! لەم سۆنگەیەوە دەخوازم ساڵی (۲۰۱٨) ساڵی بە خۆدا چونەوە و ریشەکێش کردنی گەندەڵی و، بەدیهێنانی عەدالەتی کۆمەڵایەتی بێ.


خوازیارم هەموو ناخۆشی و نە هامەتیەكانی له‌گه‌ڵ خۆی بردبێت2017

كادیری یه‌كێتی عوسمان كانی پانكه‌یی ده‌ڵێت،ماڵئاوا ساڵی (٢٠١٧) خوازیارم هەموو ناخۆشی و نە هامەتیەكانی ژیانی خەڵكی هەژاری جیهان و ناوچەكەو ژێر دەسەڵاتە ڕەگەز پەرستەكانی بەرامبەر بە مرۆڤ وچین و نەتەوە چەوساوەكان بە گشتی و بەتایبەت گەلی كوردی مێژوویەك زوڵملێكراوی رەگەز پەرستان و توند ڕەوی بە ناو ئیسلامی لە گەڵ خۆتدا گۆڕ بە گۆڕ بكەیت و شەوە زەنگی تاریكی سەردەمت بە تیشكی ڕوناكی ساڵی نوێی(٢٠١٨)ڕۆشن بكەیتەوە هەتا بە خۆشیەوە پێشوازی لە ساڵی نوێ بكەین و پیرۆز بایی لە خۆمان و نەوەی ئایندەو هەتا مناڵە ساواكانمان بكەین ومژدەی ئاسودەیی بۆ ژیانی بەختەوەریان بكەین . 
ئه‌و كادیره‌ی یه‌كێتی ده‌شڵێت،هاواری بە هاناچوونیش بۆ كادرە بوێرو بە پەرۆشەكانی (ی ن ك)بكەین چەند زووە چارەنوسی حزبی زیاتر لە (١٩)هەزار شەهیدی سەروەریمان بخەینەوە بەردەم جەماوەری ستەمدیدەی گەلەكەمان ئەویش بە بڕیاری كۆنگرەیەكی حزبیانەو بە درێژەدان بەڕێبازە بە نرخەكەی هەڤاڵ مام جەڵال هەمو ڕەوشتە بەرزەكانی حزبایەتی و پارێزەری مافی كادرە هەژارە بێ پشت وپەناكان و دوور خستنەوە پاوانخوازان و بەرژەوەند پەرستان هەمومان بەرەو كۆنكرەی چوارەم كە كادری حزبی و پارێزەری پەیڕەو تیا سەركەوتوبێت ئیتر ساڵی نوێ نورەی خوشیە كانمانە بە بڕیاری بوێرانە و دڵسۆزانە و كادری هۆشیارو پێشمەرگەی دێرین و تێكوشەرە دێرینەكان.
426 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/1/2018 3:37:03 PM
زیاتر ...