وەرزش
دوای بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک لە ئاڕاستەوە فێرگەیەکی تۆپی لە دوکان دەکرێتەوە
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ


دوای بڵاوکردنەوەی چاوپێکەوتنێک لەگەڵ راهێنەرێکی کچانی یانەی دوکان فێرگەیەک لەو قەزایە دەکرێتەوە.

لەماوەی ڕابردوودا لە ئاڕاستەوە چاوپێکەوتنێک لەگەل تانیا ئەحمەد ڕاهێنەری کچانی دوکان ئەنجامدرا و ئەو ڕاهێنەرە لە ئاراستەوە داوای لە قایمقام و یانەی دوکان کرد کە فێرگەیەکیان بۆ بکاتەوە پێگەیاندنی یاریزانان.

لەئێستادا فێرگەیەکی تۆپی پێ بۆ کچان و کوڕانی قەزاکە کراوەتەوە و ڕاهێنەرەکەی کچانیش سوپاسی ئاڕاستە دەکات کە داواکەیانی گەیاندۆتەوە شوێنی خۆی و فێرگەیەکیان بۆ
کراوەتەوە.
168 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/31/2017 12:23:40 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ