وەرزش
ڕۆناڵدۆ : بچن خوێن ببەخشن
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ


کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید لە ھەرسێ تۆرە کۆمەڵایەتیەکانی خۆی واتا فەیس بووک و تویتەر و ئنستاگرامەوە پەیامێکی ئاراستەی ھەوادارانی خۆی 
کردووە داوای خوێن بەخشینیان لێدەکات.


ڕۆنالدۆ وێنەیەکی خۆی لەنەخۆشخانە لەکاتی خوێنبەخشیندا داناوەو  نوسیویەتی : داواتان لێدەکەم بچن خوێن  بدەن بەو نەخۆشخانەی پێویستیان پێیەتی تا بتوانین گیانی کەسێک رزگار بکەین ، ئەم پەیامەی ڕۆناڵدۆ دوای ئەوە دێت ئەمرۆ خۆشی خوێنی بەخشی .

سەرچاوە: پەڕەی ڕەسمی ڕۆناڵدۆ لە فەیسبوک
630 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/30/2017 5:36:12 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ