وەرزش
ساڵی ۲٠۱۸ ساڵی چالاکیە وەرزشیەکانە
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ

سات بە سات پێدەنێینە ساڵی نوێ کە ۲٠۱۸یە ، لەم ساڵەدا جگە لە جامی جیهانی و ئۆڵۆمپیادی زستانە چەندین چاڵاکی گرنگی وەرزشی بەڕێوەدەچێت ، کە بریتین لەمانە.

1- لە 12ـی مانگی یەکی ساڵی 2018، پاڵەوانیەتیی جامی ئەوروپای پیاوان بۆ تۆپی دەست دەستپێدەکات.

2- لە 4ـی مانگی دووی ساڵی 2018، یاریی کۆتایی سوپەربۆڵی تایبەت بە تۆپی پێی ئەمریکی بەڕێوەدەچێت.

3- لە 9ـی مانگی دووی ساڵی 2018، ئۆڵمپیادی زستانە لە شاری بیۆن چانگی وڵاتی کۆریای باشوور ده‌ستپێده‌كات و 16 رۆژ بەردەوام دەبێت.

4- لە 26ـی مانگی دووی ساڵی 2018، دوای تەواوبوونی ئۆڵمپیادی زستانە، لە ھەمان شاردا یارییەکانی پاراڵۆمپی تایبەت بە وەرزشوانانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەستپێدەکات.

5- لە سەرەتای مانگی 3ـی ساڵی 2018، وەشانی ژمارە 68مینی پاڵەوانیەتیی فۆرمولا وەن دەستپێدەکات.

6ـ  لە ساڵی 2018 گرنگترین پاڵەوانیەتیی لەم ساڵەدا بەڕێوەدەچێت، ئەویش جامی جیھانییە، کە لە وڵاتی رووسیا بەرێوەدەچێت، یارییه‌كانیش لە 14ـی مانگی 6 دەستپێدەکات و تا 15ـی مانگی 7 بەردەوام دەبێت.

7ـ لە 7ی مانگی شەشی ساڵی 2018، وەشانی ژمارە 105ی پاڵەوانیەتیی خولانەوەی فه‌ره‌نسا بۆ پایسکلسواری دەستپێدەکات، كه‌ به‌ تور دی فرانس ناسراوه‌.

8ـ لە نێوان 7 و 12ـی مانگی ھەشتی ساڵی 2018، پاڵەوانیەتیی ئەوروپا بۆ گۆڕەپان و مەیدان لە شاری بەرلینی ئەڵمانیا بە بەشداریی 1600 وەرزشوان بەڕێوەدەچێت.

9ـ لە نێوان 2 بۆ 12ـی مانگی ھەشتی ساڵی 2018، لە شاری گلاسکۆی وڵاتی سکۆتلەندا، چەند پاڵەوانیەتییه‌كی جۆراوجۆر لە یارییەکانی مەلەوانی، جومباز، پایسکلسواری و گۆڵف ئەنجامدەدرێن.

10ـ لە 9ـی مانگی 9 تا 28ی ھەمان مانگی ساڵی 2018، پاڵەوانیەتیی شەترەنجی جیھانی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت.

سەرچاوە :ئێل سپۆرتی لوبنانی
144 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/30/2017 3:00:38 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ