کۆمەڵایەتی
چوار هۆكارى كه‌چه‌ڵ بوون له‌ پیاوان و خانماندا
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
 به‌پێى تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كۆمه‌ڵێك هۆكارى بنه‌ڕه‌تى هه‌ن له‌ پیاوان و خانمانیشدا ده‌بنه‌ "كه‌چه‌ڵ بوون" ڕووتانه‌وه‌ى قژ ، به‌تایبه‌تى دیارده‌ى "الاسلاح"كه‌چه‌ڵ بوون زیاتر له‌ پیاواندا باوه‌ وه‌ك له‌ خانماندا كه‌ له‌ خواره‌وه‌ باس له‌و هۆكارانه‌ ده‌كه‌ین. 
هۆكاره‌كانى كه‌چه‌ڵ بوون :-
 • له‌پیاواندا شه‌كه‌تى و ماندوو بوونى زۆر هۆكاره‌ بۆ كه‌چه‌ڵ بوونیان. 
• دووگیانى له‌ خانماندا به‌هۆى گۆڕانى هۆرمۆنه‌كانییه‌وه‌ ، دووچارى ڕووتانه‌ى به‌هێزى قژ ده‌بێت . 
• زۆر خواردنى ئه‌و خۆراكانه‌ى كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ڤیتامین "ئه‌ى"هۆكارێكى ترى كه‌چه‌ڵییه‌ ، چونكه‌ بوونى ڕێژه‌ى به‌رزى ڤیتامین "ئه‌ى" كار له‌ ڕووتانه‌وه‌ى قژ ده‌كات. 
• كه‌مى ڕێژه‌ى پرۆتین له‌له‌شدا ده‌بێته‌ هۆى له‌ده‌ست دانى قژ.
6254 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/30/2017 10:55:46 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ